کوردستان

لە کەرکووک خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد دەستیپێکردەوە

04-09-2023
لە کەرکووک خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد دەستیپێکردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بۆ ئیدانەکردنی هەڵمەتی رەشبگیری گەنجانی کورد و شەهید کردنی چوار هاووڵاتی کورد لە خۆپیشاندانەکانی 2ـی ئەیلوول لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، خۆپیشاندان لە کەرکووک دەستیپێکردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (4ـی ئەیلوولی 2023)، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد لە لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووک خۆپیشاندانێکیان رێکخستووە بۆ ئیدانەکردنی شەهیدبوونی چوار هاووڵاتی کوردی شارەکە و دەستگیرکردنی زیاتر لە 40 کەس بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان.