کوردستان

شاندێکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەگاتە ئەمریکا

03-09-2023
شاندێکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەگاتە ئەمریکا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە مەبەستی واژوو کردنی رێککەوتن نامەی، بوون بە دەستەخوشکی هەولێر و ناشڤێڵ، شاندێکی پارێزگای هەولێر سەردانی ئەمریکا دەکات.

سابیر حوسێن گوتەبێژی پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، ئەنجومەنی شارەوانی ناشڤێڵ بە زۆرینەی دەنگ، شاری هەولێری وەك دەستەخوشكی شارەكەیان پەسند كرد، بۆیە ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری شاندێك، بەرەو ئەمریكا بەڕێ دەكەون بە مەبەستی واژووكردنی بوارە جیاوازەكانی نێوان هەولێر و ناشڤێڵ.

راشیگەیاند، ئەو واژووكردنە زیاتر لە بوارەكانی بازرگانی و فەرهەنگی و كولتوورییە كە هاوئاهەنگی لە نێوان هەولێر و ناشڤێڵدا هەبێت.