کوردستان

کێڵگەی کۆرۆمۆر موشەکباران کرا؛ ڕاگەیەنراوی سامانە سروشتییەکان

30-08-2023
کێڵگەی کۆرۆمۆر موشەکباران کرا؛ ڕاگەیەنراوی سامانە سروشتییەکان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ئەمشەو كاتژمێر 9:30 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆڕ؛  خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەزیری سامانە سروشتییەكان (بە وەكالەت) راستەوخۆ لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵە و، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات تا کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و کارەبا نەکات.