کوردستان

چوار ئەندامی خێزانێکی کورد بە مردووی دۆزرانەوە

30-08-2023
چوار ئەندامی خێزانێکی کورد بە مردووی دۆزرانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە شاری ئاڵێن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا، تەرمی خێزانێکی چوار کەسیی کورد دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت رووداوەکە خۆکوژی بووبێ.

ئەو خێزانە کوردە سێ هەفتە بەر لە ئێستا کچێکی چوار ساڵیان لە مەلەوانگەیەک خنکاوە، پۆلیسی شاری ئاڵێن دەڵێت: رەنگە ئەوە هۆکارێکی ئەو رووداوە بووبێت.

خێزانە چوارکەسییەکە پێکهاتوون لە:

فەرمان شێروانی- باوک

لەیلا شێروانی- دایک

مەتین شێروانی- تەمەن دوو ساڵ

شاهین شێروانی- تەمەن 12 ساڵ