کوردستان

راگەیەنراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا

24-08-2023
راگەیەنراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی تورکیا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆک بارزانی لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و تورکیایان تاوتوێ کرد.

رۆژی پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا.