کوردستان

ئاگادارییه‌ك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌

20-08-2023
ئاگادارییه‌ك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاتژمێر 11:30 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی‌ گشتی‌ بازیان - سلێمانی‌ نزیك چێشتحانه‌ی‌ ده‌روێش ئوتۆمبێل لێیداوه‌و گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌و هیچ ناسنامه‌یه‌كی‌ پێ نییه‌. 

ته‌مه‌نی‌ كه‌سه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ 60 ساڵه‌ كراسێكی‌ شینی‌ خه‌ت خه‌تی‌ له‌به‌ردایه‌. له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ سلێمانییه‌. 

داوا له‌كه‌سوكاری‌ ده‌كه‌ین یان هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانیاری‌ له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ بكات به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌.