کوردستان

حکومەتی بەریتانیا دان بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدیدا دەنێت

01-08-2023
حکومەتی بەریتانیا دان بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدیدا دەنێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەتی بەریتانیا بە فەرمی تاوانەکانی داعش دژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید دەناسێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەکەیدا تاوانی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید ناساند.

لە مانگی ئابی ساڵی 2014 رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوای پەلاماردانی ژمارەیەک پارێزگای عێراق، هێرشیکردە سەر قەزای شنگال و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لەژێر کۆنتڕۆڵیدا مایەوە.

داعش زیاتر لە سێ هەزار و 200 کوردی ئێزدی کومەڵکوژ کرد و نزیکەی حەوت هەزاری دیکەشی رفاند، کە زۆرینەیان ئافرەت و منداڵ بوون.