کوردستان

چوار کەس لە شارباژێر گیانیان لە دەستدا

28-07-2023
چوار کەس لە شارباژێر گیانیان لە دەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سنووری گوندی رەنگینە لە دەڤەری شارباژێڕ بۆردوومان کراو قایمقامی قەزای ماوەت دەڵێت، جگە لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک، ئاگر لە ناوچەکەش کەوتووەتەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان دەڵێت، "چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەی شارباژێڕدا بوون و گیانیان لەدەستداوە."

شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتا لە دەڤەری شارباژێڕ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی رەنگینەی شارباژێر ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا.

هاوکات سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان وتی "چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەی شارباژێڕدا بوون و گیانیان لەدەستداوە."

قایمقامی چوارتا ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

لەبارەی زیانی گیانی و ناسنامەی ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج، شاهۆ عوسمان رایگەیاند، "جارێ هیچ شتێک نازانرێت. هێزەکانی بەرگریی شارستانی، تیمی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی سنوورەکە کراون و سەرقاڵی ئەرکەکانیانن."