کوردستان

ئەندامی چەند باندێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

27-07-2023
ئەندامی چەند باندێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر  چەند باندێکی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) و بەبڕیاری بەڕیز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (٤) لەئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی دەستگیركران، بەناوەکانی (ی, ع ، م)و(م، ج ، م)و(د، م ، ب)و(أ ، ج ، ی). هەروەها لەکاتی دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( مەریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین) هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتباران ڕێکاری یاسایيان بەرامبەروگیراوەتەبەر  

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر