کوردستان

مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم

29-06-2023
مەسرور بارزانی: سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای سووتاندنی قورئان لەلایەن پەنابەرێکی عێراقییەوە لە سوێد، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان."