کوردستان

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

29-06-2023
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پێنچشەممە 2023/6/29 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەى گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە کاتەکانی ئێوارەدا کەمێک کاریگەری زیاد دەبێ بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان. پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى

دهۆک: 40 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  41 پلەى سیلیزى

سۆران :  37 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  43 پلەى سیلیزى