کوردستان

پێنج کەس لەسەر شەڕە تەقە دەستگیرکران

27-06-2023
پێنج کەس لەسەر شەڕە تەقە دەستگیرکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە راگەیەندراوێکدا  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە کۆمەڵگەی کەورگۆسک-ی سەر بە قەزای خەبات کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو خانەوادە دروست بووە و بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقەیان کردووە، هێزەکانمان دەست بەجێ گەشتنە شوێنی رووداوەکە.

ئەوەش خراوەتەروو کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی هەولێر (5) کەس لە هەردوو خانەوادە دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەکەکاندا و دەدرێن بە دادگا".