کوردستان

هەولێر.. سێ منداڵی فڕێدراو دۆزرانەوە

25-06-2023
هەولێر.. سێ منداڵی فڕێدراو دۆزرانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

منداڵەکان لە دوو کوڕ و کچێک پێکهاتوون، یەکێک لە کوڕەکان تەمەنی نۆ ساڵە و ئەوەی دیکەیان 10 ساڵانە، كچەکەش تەمەنی پێنج مانگە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر رایگەیاند، منداڵەکان لە رۆژی 25.6.2023 لە گەڕەکی نوسەرانی شاری هەولێر لەسەر شەقام فڕێدرابوون هێنراونەتە نوسینگەکەیان لە منارە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لەدوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ئەم منداڵانە پێش ماوەیەک باوکیان دەستگیرکراوە و دایکیشیان لەلای باپیری منداڵەکان (باوکی هاوسەرەکەی) بەجێیهێشتوون و ئەمڕۆ باپیریان ئەوانی هێناوە و لەسەرشەقام فڕێیداون.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، "دادوەری توندوتیژی خێزانی بڕیاریداوە دوو منداڵە کوڕەکان ببرێن بۆ خانەی نەوجەوانانی هەولێر و منداڵە کچە پێنج مانگەکەش ببریت بۆ خانەی چاودێری منداڵان لەناو نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر."