کوردستان

شەش کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆ دا بوونە قوربانی

23-06-2023
شەش کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆ دا بوونە قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شەش برینداری لێ کەوتەوە

لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەنزیک ئاوەخێری شەش کەس بریندر بوون

بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیکی جۆری ئسوزیو isuzu لە سەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان شەش کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆنەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد لەناحیەی باوەنور

ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لەنزیک ئاوەخێری کۆنترۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە بەهۆیەوە شۆفێرە کەو پێنج لە سەرنشینەکانی برینداربوون و گواسترانەوەبۆ نەخۆشخانە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە.

                       ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان