کوردستان

بڕیاری لە سێدارەدان بۆ بکوژی دوو مامۆستاکەی هەولێر دەرچوو

22-06-2023
بڕیاری لە سێدارەدان بۆ بکوژی دوو مامۆستاکەی هەولێر دەرچوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەلایەن دادگاى هەولێرەوە سزاى لە سێدارەدان بۆ بکوژى دوو مامۆستاکەى زانکۆى سەڵاحەدین دەرچوو

28ی حوزەیرانی 2022،  كاتژمێر 8:15 خوله‌كی به‌یانی خوێندكارێكی زانكۆی سۆران هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ‌ ئۆفیسی پڕۆفیسۆر د.كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلێژی یاسا و ماڵی پ.ی.د. ئیدریس حه‌مه‌ خان مامۆستا له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانکۆی سەلاحەدین، له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووكیانی کوشت.

دواتر دادگای ھەولێر بریاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژەکە دەرکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بنەماڵەی دوو مامۆستا کوژراوەکە ڕایانگەیاند: خوێن بە خوێن تۆڵە دەکەنەوە.