کوردستان

مەسرور بارزانی گەیشتە تورکیا

20-06-2023
مەسرور بارزانی گەیشتە تورکیا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

مەسرور بارزانی هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.