کوردستان

مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پەسەندکران

09-06-2023
مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پەسەندکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە پەسەندکران

لەنێو مادەکانی 13 و 14دا بڕگەی جیاواز هەن کە ئەمانەی خوارەوەن کە هەندێک گۆڕانکارییان تێدا کراوە:

- شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2004 تاوەکو 2022 یەکلایی دەکرێتەوە، ئەوەش دوای وردبینی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵیی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان.

- دیاریکردنی بڕە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

- حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی بە گەنجینەی دەوڵەت بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، بەڵام دەبێت هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، وردبینی لە داتاکاندا بکەن.

- وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت مانگانە شایستەکانی هەرێمی کوردستان بدات، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.-

- قەرزەکانی بانکی بازرگانیی عێراق لە رەسیدی بانکی عێراقی لای بانکە حکومی و تایبەتییەکان یەکلایی دەکرێتەوە و دەبێت هەرێمی کوردستان قەزەکانی لە بەشە بودجەکەی خۆی بداتەوە.

- کۆی داهاتی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە یەک هەژماری بانکی دادەنرێت؛ چۆنییەتی خەرجکردنەکەی جارێ روون نەبووەتەوە و چەند پێشنیازێکی بۆ کراوە.