کوردستان

بارانبارینێکی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

09-06-2023
بارانبارینێکی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەشناسێک پێشبینی هاتنی بارستە هەوای فێنک و بارانی بەخوڕ دەکات.

ئەمشەو پێنجشەممە 8/6/2023، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "سبەی هەینی 9/6/2023، ئاسمان هەرو خۆر دەبێت و پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی باش لە نێوان 25کم بۆ 45کم دەبێت و بەپێی کات و شوێنیش گۆڕانکاریی روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی زیاترە".

ئەوەشی خستووەتە روو: "لە ڕۆژی شەممە 10/6/2023، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی نوێی ناسەقامگیر کە خۆی دەبینێتەوە لە بارانبارین و هەورەبرووسکە و هەورەگرمەوە، ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕیش هەیە".

ئاماژەشی بەوەداوە: "لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بارستە هەوایەکی جەمسەری دادەبەزێت و کاریگەر لەسەر پلەکانی گەرما دەبێ و بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە".