کوردستان

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

25-05-2023
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە نزیک گوندی قەڵاتەجنی سەر بە ناحیەی هەریر، پێنج کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا .

ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک گوندی قەڵاتەجن، لە سنووری ناوچەی زرارەتی و هەریر بەهۆی وەگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کە تۆیۆتا هایلۆکس بووە، پێنج کەس کە ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لەدەستدا.

ئەو خێزانە عەرەبن و ماوەی چەند ساڵێکە لەو سنوورە بە ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.