کوردستان

مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق كۆبووه‌وه‌

21-05-2023
مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق كۆبووه‌وه‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عۆن زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

ئەمرۆ یەکشەممە ٢١/٥/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل لە عۆن زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هەردوولا کرا لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی و بەبیابانبوون و کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری وهەماهەنگیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری سەرچاوەکانی ئاو و بایەخدان بە بەنداوەکان و نۆژەنکردنەوەیان و گرنگیی دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.