کوردستان

پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبنەوە

18-05-2023
پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبنەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سبەی هەینی دەزگاکانی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
هاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی لە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە.
وتیشی "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی هەردوولا لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە دەبن و گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دەکەن".