کوردستان

ماتۆڕسکیلێک ژن و منداڵێک دەشێلێت

15-05-2023
ماتۆڕسکیلێک ژن و منداڵێک دەشێلێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لە گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار، کەسێک گیانیلەدەستداو و سێ کەسی دیکەش برینداربون.

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند؛ لە گردەگۆزینەی سەر بەقەزای کەلار ماتۆڕسکیلێک کە دوو کەسی لەسەر بووە (لێخوڕ و سەرنشین) لە شێخ لەنگەرەوە بە ئاراستەی کەلار هاتوە و لە ئافرەتێک و منداڵێکی داوە و بەهۆیەوە منداڵەکە و ئافرەتەکە لەگەڵ سەرنشین و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون.

بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان کە ئافرەتە و لەدایکبووی (1963)ە، گیانی لەدەستدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.