کوردستان

گەنجێک برا گەورەکەی دەکوژێت

07-05-2023
گەنجێک برا گەورەکەی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە گوندێكی سەر بە شاری هەولێر كەسێك برا گەورەكەی خۆی كوشتووە، بەڵام تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.

عەقید كاروان خۆشناو، بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی (ماستاوە)ی سەر بە ناحیەی (شەمامك) لە سنووری پارێزگای هەولێر، كەسێك بە دەستی برا بچووكەكەی بە چەقۆ كوژرا."

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، کاتژمێر شەشی بەرەبەیان برابچووكەكە بە چەقۆ لە پشتەوە لە براكەی داوە و كوشتوویەتی.

تائێستا دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر هیچ راگەیەنراوێكیان سەبارەت بەو رووداوە بڵاونەكردۆتەوە