کوردستان

شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات‌

05-05-2023
شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات‌
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کەشناسێک لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینی دەکات کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات.

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ شەممە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی شەودا بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ھەندێك لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک.

دەشڵێت" لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرمەی لەمڕۆوە ڕووی کردۆتە ناوچەکانمان، سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ تا چوار پلەی دیكە بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت (١٠ - ١٥) كیلۆمەتر بە ئاراستەی باكووری ڕۆژهەڵات".