کوردستان

هۆکاری کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود چی بوو؟

30-04-2023
هۆکاری کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود چی بوو؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی نیسانی 2023، هونەرمەند هادی مەحموود لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند، هونەرمەند هادی مەحمود بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەکەیان کۆچی دواییکردوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

ھادی مەحموود لەنێو خەڵکیدا بە "حەمە تاڵ" ناسرابوو، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لە درامای گەردەلوول، کە لەو درامایەدا رۆڵی کەسایەتی "عەریف حەمە تاڵ"ـی دەگێڕا، هەروەها بەشداری ژمارەیەک فیلم و درامای دیکەی کردووە.

ھادی مەحموود لەدایکبووی ساڵی 1970ـە لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی، ئەکتەرێکی ناسراوی کوردە و زیاتر لە رۆڵی کۆمێدی دەرکەوتبوو.