بۆڵت: ئێستا كریستیانۆ لێم دەباتەوە

مەسعود حەسەن/ باڵکێش

یوسین بۆڵت خێراترین پیاوی جیهان لە ڕاكردنی ماوە كورتەكاندا لە لێدوانێكدا دەڵێت، ئەگەر ئێستە پێشبڕكێی ڕاكردن لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆنالدۆ بكەم شكست دەهێنم.

بۆڵت كە ساڵی 2017 وازی لە ڕاكردن هێناوە، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی گووتی:” كریستیانۆ وەرزشكارێكی داهێنەرە، بەردەوام لە پێشەنگە، هەموو رۆژێك مەشق و راهێنان دەكات، بە ڕژدییەوە یاری دەكات، ئەگەر ئێستە پێشبڕكێی ڕاكردن لەگەڵ كریستیانۆ بكەم بە دڵنیاییەوە لێم دەباتەوە”.

بۆڵت ڕاكەری جامایكی لە ئۆلیمپیادی بەرلین لە ساڵی 2009 ماوەی 100 مەتری بە 9،58 چركە بڕی و بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی.

ھەواڵی زیاتر