لە دادگایەکی بەغدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ برایەکی شاسوار عەبدولواحید بە ناوی (نزار) دەرچوو.
بەپێی نووسراوێکی دادگای بەغدا کە لە ١٣ی تشیرینی یەکەمی ئەمساڵ دەرچووە، داوای دەستگیرکردنی نزار عەبدولواحید دەکات بە تۆمەتی پێدانی چەکی بێ ڕەسید بە خەڵک.
نزار عەبدولواحید لەدایکبوونی ساڵی 1972ەو، بەپێی ماددەی ٤٥٩ی یاسای سزادانی عێراقی داواکراوە.