هودا خەلیل، کچە ڕاگەیاندکار و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن دادەوەرەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سزا درا.
هودا خەلیل لە مانگی تەموزی ڕابردوو لەلایەن ئاسایشەوە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا و ڕەوانەی دادگا کرا.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، هودا خەلیل بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری جۆری ماریوانا بووە و بەو تاوانە ساڵێک زیندانی کراوە.