وتەبێژەکەی کازمی دەستی لەکار کێشایەوە

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بونی تێڕوانینی جیاواز گه‌ڕانده‌وه‌.

مەلا تەڵاڵ دەڵێ، ئەو کارەی بە ئەو سپێردرابوو کارێکی “ورد و هەستیار بووە، کە پیاوێکی نیشتمانی و نیازپاک پێی بەخشیوم بەمەبەستی بەدیهێنانی پرۆژەیەکی مەزن لەڕێگەی تیمێکی ئازا و دڵسۆز”.

سەبارەت بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی باسی لەوە کردووە، کازمی تێگەیشتنێکی هەبوو بۆ رووداوەکان، تێگەیشتنی منیش جیاواز بوو.

ھەواڵی زیاتر