کوردستان

تەرمی مامۆستایەک لە کەرکووک دۆزرایەوە

27-10-2020
تەرمی مامۆستایەک لە کەرکووک دۆزرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حازم جەعفەر/ باڵکێش

مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان کە دانیشتووی كەلارە، دەڕفێندرێت و دوای 10 ڕۆژ تەرمەكەی لە شاری كەركووك دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/27، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، "سەفا كەڵهوڕی" مامۆستایە لە زانكۆی گەرمیان و لە كەلار دادەنیشێت، دوای 10 رۆژ ڕفاندنی لەسەر ڕێگەی نێوان کەلار - خانەقین و بێسەروشوێن بوونی، تەرمەکەی لە گەڕەکی دۆمێزی شاری کەرکووک دۆزرایەوە.

لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک، بنەماڵەکەی لە تیرۆرکردنی ئاگادار کراونەتەوە.