کوردستان

25 پەرلەمانتاری کوردستان یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەدەنە کونسوڵخانەی فەرەنسا

26-10-2020
25 پەرلەمانتاری کوردستان یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەدەنە کونسوڵخانەی فەرەنسا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

 25 پەرلەمانتاری کوردستان، یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەدەنە کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی یاداشتەکەوە لە فەیسبووک نووسیویەتی" فەرەنسا لە رابردوودا هەندێ بڕیار و سیاسەت و هەنگاوی بە بەرژەوەندی میللەتی ئێمە و پاراستنی بووە لە دەستی رژێمی بەعس، ئەمە جێگەی پێزانینە و گەلی ئ

ێمەش بە سیفەتی وەفاداری ناسراوە بۆ ئەوانەی چاکەیان لەگەڵدا کردووە، بەڵام وەک میللەتێکی مسوڵمانیش نیگەرانین کە وڵاتێکی زلهێزی خاوەن مێژوویەکی دێرین، بەبێ گوێدانە پیرۆزییەکانمان و رێزگرتن لە هەستی مسوڵمانان، بەوجۆرە سوکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بکات".