کوردستان

باڵەخانە سووتێنراوەکەی شارەوانی هەڵەبجە نۆژەندەکرێتەوە

26-10-2020
باڵەخانە سووتێنراوەکەی شارەوانی هەڵەبجە نۆژەندەکرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی لە 23ی ئابی 2020 چەند خۆپیشاندەرێک باڵەخانەی شارەوانی هەڵەبجەیان سووتاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی تەرخانکرد.

کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکە تەرخانکردووە و لە کەمکردنەوەیەکی نهێنیدا، نۆژەنکردنەوەکە دەدرێتە کۆمپانیایەک.
وتیشی" سەرجەم ئەو کەموکوڕییانەش پڕ دەکەنەوە کە پێش سووتاندنی باڵەخانەکە هەیانبووە".

شەوی 23 ئابی 2020، لە هەڵەبجە خۆپێشاندنێک کرا و خۆپیشاندەران باڵەخانەی شارەوانی و زیاتر لە 3000 بەڵگەنامەی خەڵکیان سووتاند کە بەڵگەنامەی موڵکدارێتیی زەوی و زار و خانوو بوون.