ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هاوسەرگیری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 10% کەمی کردووە

12-10-2026
هاوسەرگیری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 10% کەمی کردووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان، ڕێژەی هاوسەرگیری لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا 10% کەمی کردووە. هۆکاری سەرەکیی ئەم پاشەکشەیەش بۆ بەرزبوونەوەی تێچووی کڕینی پێداویستییەکانی ناوماڵ دەگەڕێتەوە کە لەسەر شانی بنەماڵەی بووکە.

بەپێی نەریت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، کڕینی تەواوی کەلوپەلی ناوماڵ لەسەر بنەماڵەی بووک دەمێنێتەوە. بەهۆی قەیرانی ئابووری و گرانیی بێڕادەی بازاڕەوە، کڕینی کەلوپەلە سەرەکییەکان بووەتە بارگرانییەکی زۆر قورس لەسەر بنەماڵەکان.

ئەگەر ڕێککەوتنی هەردوولا بەجۆرێک بێت کە بنەماڵەی بووک تەواوی کەلوپەلەکان دابین بکەن، ئەوا تێچووی کڕینی جیاز دەگاتە نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن تمەن.

 قەرزی هاوسەرگیریی حکومەت تەنیا 300 ملیۆن تمەنە ئەم جیاوازییە گەورەیە وایکردووە کە  توانای پرکردنەوەی تێچووە سەرەکییەکانی پرۆسەکەی نەبێت.