کوردستان

دابان محەممەد: لەبەر قاچاخچێتی پارەی بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ بڕدراوە

22-10-2020
دابان محەممەد: لەبەر قاچاخچێتی پارەی بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ بڕدراوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی پارەی لیوا مەریوان و ئاسایشی کۆمەڵگەکەی چەند مانگێکە، راگرتوە.
دابان محەممەد لە فەیسبووک نووسیویەتی"وەزارەتی دارایی پارەی لیوا مەریوان و ئاسایشی کۆمەڵگەکەی چەند مانگێکە، راگرتوە، راشکاوانە پێیان وتون قاچاخی کۆنترۆل ناکەن رێگەیەکمان پیشان بەن کاری قاچاخی کۆنترۆل بکەین، لە قاچاخی زیاتر لە باشماخ سەرانە وەرگرتن ھەیە".
دەشڵێ" لە باشماخ دوو مریشکت پێبێت دانەیەکیان لێ وەرگرتویت. بار ھەیە ئاسانکاری بۆ کراوە و لە ئێرانیش گومرگی ناکەن چ جای ھەرێم! مانگی رابردوو، ھەموو بەلگەکانمان بەوردی لەسەر دەروازەکان داوە بە داواکاری گشتی".