کوردستان

داهاتى هێڵەکانى گواستنەوەى گەرمیان بۆ ناوچەکە خەرج ناکرێت

21-10-2020
داهاتى هێڵەکانى گواستنەوەى گەرمیان بۆ ناوچەکە خەرج ناکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كەلاری/ باڵكێش

بەڕێوبەرى گواستنەوەى گەرمیان دەڵێت: ”ئەو داهاتەی کە لە هێڵەکانى گواستنەوە دێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیمان، ناتوانین مامەڵى پێوەبکەین راستەوخۆ.”

ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەرى گواستنەوەى گەرمیان دەشڵێت: "ئەو داهاتەى لە بەرامبەر ئەو خاوەن پاسانەى کە لە هێڵەکانى گواستنەوە دێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیمان، ناتوانین راستەوخۆ مامەڵەى لەگەڵ بکەن، بەڵکو ئاراستەى بانکى کەلارى دەکەین.”

ئاماژە بەوەشدەكات، ”وەکو هەموو بەڕێوبەرایەتییەکانى تر لەڕێگەى گەنجینەى گەرمیانەوە ئەو سولفەیەمان هەیە پاکسازى دەکەین و وەرى دەگرین.”