کوردستان

لقی 5ی پارتی: بەرپرسیارێتی یاسایی دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنەی خەڵکی کۆکردەوە

17-10-2020
لقی 5ی پارتی: بەرپرسیارێتی یاسایی دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنەی خەڵکی کۆکردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لقی 5ی پارتی لە بەغدا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشی سەر بارەگاکەیان لە بەغدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەرپرسیارێتی یاسایی دەخەینە ئەستۆی ئەو لایەنەی خەڵکی کۆکردەوە

لقی 5ی پارتی لە بەغدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە ئاژاوەگێڕیانە دەکەین کە هەڕەشە لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەکات

دەشڵێت" داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین، لێکۆڵینەوەی ورد بکات و رێکاری یاسایی تووند دژی بکەرانی ئەو هێرشە بگرێتەبەر".