کوردستان

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە

14-10-2020
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەردانی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەرێمی کوردستان هەڵوەشایەوە.

عەبدولخالق محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هۆی کێشەی تەکنیکی فڕۆکەکەیان سەردانی نیکۆس دێندایس، وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە.
نیکۆس بەیانی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و بڕیاربوو سەردانی هەولێریش بکات.