کوردستان

ھەولێر و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن

13-10-2020
ھەولێر و بەغدا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن.

1- پێكهێنانی لیژنەی ئەمنی و سەربازی بۆ هەڵسەنگاندنی باردۆخە ئەمنییەكان، بەپێی کەرتی ئۆپەراسیۆنەكان.
 
2- دەستكردن بە كاری ئەمنی و سەربازی لە كەرتەكانی دیالە بۆ دامەزراندنی سەنتەری ھەماھەنگی ئەمنیی هاوبەش، ھەروەھا رێككەوتن لەسەر میكانیزمی كاری خاڵەكانی پشكنین و جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ئەمنی هاوبەش.

3- كردنەوەی سەنتەری سەرەکیی ھەماھەنگی ئەمنی لە بەغدا و هەولێر.