گشتی

دوای هەشت ساڵ هێمن بە گۆرانییەکی ڕۆمانسی دەگەڕێتەوە

11-10-2020
دوای هەشت ساڵ هێمن بە گۆرانییەکی ڕۆمانسی دەگەڕێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای دابڕانێکی هەشت ساڵە، هونەرمەند هێمن گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە گۆرانییەکی هێمنی ڕۆمانسییە.

لانە کەمال محەممەد، لە پەیجی تایبەتی خۆی پەیامێکی بۆ هێمن نووسیوە و دەڵێ" هێمن گیان پێشەکی لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم بەرهەمە نوێیەت لێ ئەکەم دوای هەشت ساڵ دابڕانت ، بە پێویستیشی ئەزانم کە بڵێم خۆم زۆر بە خۆشبەخت و خۆشحاڵ ئەزانم کە دوای ئەم دابڕانە زۆرەت منیش توانیم بەژداربم لەگەڵت تێیدا . هێمن گیان لە دوا دێڕمدا ئەمەوێت پێت بڵێم ( زۆرم خۆشەوێیت )".

لانە کەمال محەممەد، هاوسەری هونەرمەند هێمنە.