کوردستان

هەریر.. کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

08-10-2020
هەریر.. کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر رێگەی هەریر-شەقڵاوە، گەنجێک بەناوی دیلمان عەبدوڵڵا فەرەج، بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە کە پیشەی پێشمەرگە بووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر وتیشی" بکوژەکەش هەڵاتووە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".