کوردستان

تەندروستی سلێمانی: ئاگرەکەی نەخۆشخانەی رۆیالی تایبەت زیانی گیانی نەبووە

03-10-2020
تەندروستی سلێمانی: ئاگرەکەی نەخۆشخانەی رۆیالی تایبەت زیانی گیانی نەبووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگرەکەی نەخۆشخانەی (رۆیال)ی تایبەت لە شاری سلێمانی، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وتی "نەخۆشخانەی (رۆیال)ی تایبەت، 25 قەرەوێلەییە، لەو کاتەشدا 16 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە ھەبوون، بۆ سەلامەتی گیانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە.

وتیشی "لەكاتی ئاگركەوتنەوەكە ھیچ نەخۆشێک لە هۆڵی نەشتەرگەریدا نەبووە"