کوردستان

20 ملیار دینار بۆ ڕێگەی کەلار-سلێمانی تەرخانکرا

29-09-2020
20 ملیار دینار بۆ ڕێگەی کەلار-سلێمانی تەرخانکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕی 20 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی رێگەی سلێمانی-کەلار تەرخانکرا.

لە راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندی سەرۆکوەزیراندا هاتووە" لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جادە و ڕێگاوبانەکان ، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕی 20 ملیار دینار تەرخان کرا بۆ دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاوی جادەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان ( کەلار-سلێمانی ) کە ماوەیەک بوو وەستابوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی دەڤەری گەرمیان و ئاسانکارییەکی زۆریش بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە دەکات.