کوردستان

چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای هه‌ده‌په‌ له‌ باكوری كوردستان ده‌ستگیركران

25-09-2020
چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای هه‌ده‌په‌ له‌ باكوری كوردستان ده‌ستگیركران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

داواكاری گشتی توركیا، لە درێژەی لێكۆڵینەوه‌ له‌ ڕووداوەكانی ساڵی 2014ی توركیا، فەرمانی دەسگیركردنی بۆ 82 كەس دەركرد، به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی توركیا، پێنج بەرپرسی باڵای هەدەپە دەستبەسەركراون.

داواكاری گشتی ئەنقەرە، لە درێژەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی ساڵی 2014، كە تیایدا لە نێوان 6 بۆ 8ی تشرینی یەكەم، چەند چالاكییەك بۆ پشتیوانی لە كۆبانێ ئەنجامدرا، بڕیاریدا بە دەستگیركردنی 82 داواكراو لە 7 پارێزگای توركیا، كە 5 لەوانە بەرپرسی باڵای كوردن لە باكوری كوردستان.

میدیاكانی توركیا ئاشكرایان كردووه‌، كه‌ تائێستا هەریەك لە (سری سورەیا ئۆندەر، ئامینە ئاینا، ئاڵتان تان، ئایلا ئاكات و ئایهان بیلگەن)، لەو بەرپرسە باڵایانەی كوردن، كە لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستبەسەركراون.