کوردستان

حەسەن ڕۆحانی: لە شەڕی داعشدا پشتیوانی کوردمان کرد

22-09-2020
حەسەن ڕۆحانی: لە شەڕی داعشدا پشتیوانی کوردمان کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، لە شەڕی دژی داعشدا پشتیوانی کوردمان کردووە.

ڕۆحانی لە وتارێکدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و وتی"ئێمە شەڕی داعشمان کردووە، کەچی ئەمریکا شانازی پێوە دەکات و دەڵێ شەڕم کردووە".

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێران پشتیوانی گەلانی جیهان بووە و خەڵکی ئێران شایانی گەمارۆدان نییە و ئەو گەمارۆیانەی ئەمریکا ناڕەوان و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە.

سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوەشکردەوە کە وڵاتەکەی دەستی وەرنەداوەتەوە کاروباری هیچ وڵاتێکی دیکە و گەلی سووریای لە دەست گرووپەکان رزگارکردووە، ئەمریکاش بە ناردنی چەک دەیەوێ شەڕ زیاتر ببێت.