ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تەقینەوەیەکی دیکە لە لوبنان ڕوویدا

22-09-2020
تەقینەوەیەکی دیکە لە لوبنان ڕوویدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیی حیزبوڵڵا لە شارۆچکەی "عەین خانا"ی باشووری لوبنان تەقییەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە میدیای لوبنانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیی سەر بە حیزبوڵڵا لە شارۆچکەی عەین خانای باشووری لوبنان تەقیوەتەوە بەهۆی "هەڵەی تەکنیکی".