کوردستان

ڕووداوێكی هاتووچۆ شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خات

22-09-2020
ڕووداوێكی هاتووچۆ شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ لەسەر شەقامی 120 شاری هەولێر، جەنجاڵییەكی زۆر دروست بووە و ڕێگاكە داخراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی باڵكێش لە هەولێر ڕایگەیاند، له‌ شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر به‌هۆی تیژره‌وییه‌وه‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویداوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ شەقامەكە داخراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ پۆلیسی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ بۆ كردنەوەی ڕێگاكە بە ڕووی شۆفێراندا، چونكه‌ ڕووداوه‌كه‌ قه‌ره‌بالغییه‌كی زۆری لەسەر شەقامە سەرەكییەكه‌ دروست كردووه‌.