کوردستان

پردێ.. چەند کاتیۆشایەک بە پێشمەرگەوە نرا

20-09-2020
پردێ.. چەند کاتیۆشایەک بە پێشمەرگەوە نرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سنووری ناحیەی پردێ چەند کاتیۆشایەک بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نرا بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری پردێی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کاتژمێر 12:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نزیک گوندی قەیەباشی لە باشووری ناحیەی پردێ، چەند کاتیۆشایەک بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

وتیشی" داعش ناتوانێت بچێتە ئەو ناوچەیە و تائێستا لەوێ نەبوون، بۆیە لەوانەیە کارەکە لەلایەن گرووپێکەوە بۆ دروستکردنی پشێوی کرابێ".