سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو گۆڕانكاری له كه‌ش و هه‌وادا ڕووده‌دات
17-09-2020
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوه‌و ڕایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان پله‌كانی گه‌رما ڕوو له دابه‌زین ده‌كه‌ن، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە كەمێك گۆڕانكاری له كه‌ش و هه‌وای هه‌رێم ڕووبدات.
كه‌شناسی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پلەكانی گەرما لەنێوان (40 – 42) دەمێنێتەوە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانكاری ڕوودەدات، بەڵام بەخێرایی نییە.
كه‌شناسی هه‌رێم، كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی به‌م شێوه‌یه دیاری كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 17ی ئهیلوول، پله‌كانی گه‌رما له هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 39 پله و له دهۆک 39 پله و له کەرکوک 41 پلە دەبێت.
هاوكات سبەینێ هه‌ینی، 18ی ئهیلوول، لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 39 پلە و له دهۆک 39 پله و له کەرکوکیش 41 پله دەبێت.