کوردستان

كۆرۆنا ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕگه‌زنامه‌ی سلێمانی ڕاگرت

16-09-2020
كۆرۆنا ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕگه‌زنامه‌ی سلێمانی ڕاگرت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی توشبوونی چەند فه‌رمانبه‌رێكی بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی به‌ كۆرۆنا، ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سبەی‌ پێنج شەممە، 17ی ئه‌یلوولی 2020، دەوامی بەڕێوەبەراتییەكە ڕادەگیرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكات سەردانیان نەكەن."

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ڕاگرتنی دەوامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ و باری شارستانی سلێمانی، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان تووشی كۆرۆنا بوون و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌‌ ڕشێن ده‌كرێت." ‌