کوردستان

لە هەولێر هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕی بێ تابلۆ دەستیپێکرد

14-09-2020
لە هەولێر هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕی بێ تابلۆ دەستیپێکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، دەستیان بەسەر دەیان ماتۆڕسکیلدا گرتووە کە خاوەنەکانیان مۆڵەتی شۆفێرییان نەبووە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، هەڵمەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە 14-09-2020 لەلایەن کەرتی هاتووچۆی بەحرکە دەستیپێکردووە و  هەموو ماتۆڕسکیلەکان هی خەڵکانی (سووری، لوبنانی، میسری و عەرەبی دانیشتووی شارەکانی عێراق) بوون.

فازڵ حاجی وتیشی، ئەو ماتۆڕسوارانە لە پرۆژەی گوندی لوبنانی کاریان دەکرد و رۆژانە لەکاتی چوون و هاتنیان بەدەیان سەرپێچی و یاسا شکێنیان کردووە و بووبوونە هۆکاری بەردەوامی رووداوی هاتووچۆ لەو شەقامە.